راپۆرت

لێکۆڵەرەکەی سەدام حسێن: "ترسی دیکتاتۆر لە ئێران" رێگە خۆشکەر بوو بۆ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێکۆڵەرەکەی سەدام حسێن: "ترسی دیکتاتۆر لە ئێران" رێگە خۆشکەر بوو بۆ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عیراق
مەودا میدیا-


سەدام حسێن چی بە لێکۆڵەرە نێردراوەکەی "ئێف بی ئای" وت؟

لێکۆڵەرەکەی سەدام حسێن: "ترسی دیکتاتۆر لە ئێران" رێگەخۆشکەر بوو بۆ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عیراق


بیست ساڵ پێش ئێستا لە 19ی مارسی 2003 جۆرج دەبلیۆبوش سەرۆککۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا فەرمانی هێرشکردنە سەر عیراقی دەرکرد، بەرپرسانی ئەو کاتەی ئەمریکا بەردەوام جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە عیراق خاوەنی چەکی کۆمەڵکوژە و هاوپەیمانی ئەلقاعدەیە.    

بەپێی توێژینەوەکان لە ئەمریکا، لەدوای هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر زیاتر لەنیوەی ئەمریکییەکان لەو باوەڕەدا بوون سەدام حسێن هاوکاری ئەلقاعدەی کردووە لەو هێرشانەدا، بەڵام هیچکاتێک هیچ بەڵگەیەک نەدۆزرایەوە بۆ سەلماندنی ئەو بابەتە، هەروەها لەدوای هێرشکردنە سەر عیراق لەلایەن ئەمریکاوە دەرکەوت حکومەتە دیکتاتۆرەکەی سەدام خاوەنی چەکی کۆمەڵکوژ نەبوو.

سەدام حسێن پێشتر لەساڵی 2000 لە وتارێکی خۆیدا باسی لەوەکرد خاوەنی چەکی کۆمەڵکوژە و ئەگەر جیهان ئەو چەکە وەلا بنێت ئەوا ئەویش دەستبەرداری دەبێت و لەناویی دەبات، بەڵام ئەو لەبەر چی ئەم قسەیە کرد و وتی خاوەنی چەکی کۆمەڵکوژە؟ لەکاتێکدا هیچکاتێک ئەو چەکەی نەبوو.

لەدوای داگیرکردنی عیراق لەلایەن ئەمریکاوە، سەدام حسێن بۆ ماوەیەک بەشێوازی نەهێنی ژیا، بەڵام لە 13ی دیسەمبەری 2003 هێزێکی تایبەتی ئەمریکا دیکتاتۆرەکەی عیراقیان لەناو ژێرزەمینێکدا دۆزیەوە کە تەنها جێگای یەک نەفەری تێدا دەبووەوە.

لەو سەردەمەدا "جۆرج پێروو" نێردراویی تایبەتی لوبنانی-ئەمریکی "ئێف بی ئای" بەرپرسی لێکۆڵینەوە لەسەدام حسێن بوو، ئەو بۆ ماوەی حەوت مانگ هەموو رۆژێک بە شێوازی تاکەکەسی و پێنج بۆ حەوت کاتژمێر لەگەڵ دیکتاتۆری پێشووی عیراق چاوپێکەوتنی ئەنجامدەدا و قسەیان دەکرد.

وتوووێژی پیروو لەگەڵ سەدام حسێن، روویەکی جیاواز لە تێڕوانینی دیکتاتۆر سەدام حسێن دەخاتەڕوو و هێرشکردنە سەر عیراق بە "یەکەم گوناحی" ئەمریکا لەسەرەتای سەدەی بیست ویەکەم دەزانێت، جەنگێک کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران سەربازی ئەمریکی و خەڵکی مەدەنی عیراق.

پیروو دەڵێت، لەیەکەم چاوپێکەوتنی لەگەڵی "سەدام حسێن سەبارەت بە ئەو دوو بابەتی زانیوە و دەڵێت، کاتێک ناویی خۆم بەسەدام حسێن وت، خێرا پێی وتم، تۆ خەڵکی لوبنانی، کاتێکیش پێم وت، بەڵێ بنەماڵەکەی من لوبنانین وتی، تۆ مەسیحیت؟

من لێم پرسی  لەگەڵ ئەو بابەتەدا کێشەی هەیە؟ لەوەڵامدا وتی، نە.

سەدام پێی وتم لوبنانییەکانی خۆشئەوێت و ئەوانیش ئەویان خۆشئەوێ.

جۆرج پیروو دەڵێت، ئەو لەگەڵ سەدام حسێن دوو مانگی سەرەتا لەبارەی هەموو شتێک قسەیان دەکرد، وەک خۆی دەڵێت، مەبەستی ئەوە بووو کە سەدام حسێن بێنیتە قسە.

پیروو دەڵێت، مەبەستم بوو بزانم لەژیانییدا کامانەن ئەو شتانەی بەهایان هەیە لای ئەو و چی خۆشئەوەێت، رقی لەچییە و لەمێشکییدا چی هەیە. هەر بۆیە لەسەر هەموو شتێک قسەمان ئەکرد وەک هونەر، وەرزش و سیاسەت. 

لێکۆڵەرەکەی "ئێف بی ئای" دەڵێت، زۆربەی قسەکانی سەرەتامان لەگەڵ دیکتاتۆرەکەی عیراق لەسەر ئەو رۆمانە بوو کە چاپی کردبوو، رۆمانێکی زۆر خراپ بەناویی "زەبیبە و شاە"، رۆمانەکە دەربارەی ژنێکی عەرەب بوو بەناویی زەبیبە کە لەگەڵ پیاوێکی پیری ترسناک هاوسەرگیری کرد بوو، بۆ بەرچاو روونی زبیبە سیمبولی عیراق و پیاوە پیرە ترسناکەکە سیمبولی ئەمریکا بوو، لەناو رۆمانەکەدا هاتووە، پاشایەکی جوان و زانا زبیبە رزگار دەکات و دواتر هاوسەرگیری دەکەن وهەتا کۆتایی ژیانیان دڵخۆش دەژین.

پیروو دەڵێت، سەدام بەردەوام خۆی بە یەکێک لە سەرکردە گەورەکانی عەرەب دەزانی و لەخەیاڵی خۆیدا ئەو سێهەمین جەنگاوەری عەرەبە و بەردەوام وتوویەتی " لەدوای حەزرەتی محەمەد و سەلاحەدین ئەیوبی ئەو سێهەمین سەرکردەی مێژووی عەرەبی ئیسلامییە" 


رۆڵی سەدام لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر چی بوو؟
جۆرج پیروو لەبارەی هاوكاری و پەیوەندی نێوان سەدام و ئەلقاعدە دەڵێت، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بەتایبەت وەزارەتی بەرگری وا بیریان دەکردەوە کە عیراق رۆڵی هەبووە لەهێرشەکانی 11 سیپتەمبەر بۆ سەر ئەمریکا، هەربۆیە دەبوا ئێمە دڵنیا ببواین لەو بابەتە، بابەتی دووهەم لای ئێمە بەرنامەی چەکی کۆمەڵکوژ بوو لە عیراق.

پیروو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، سەدام پێی وتووە کە خۆشی لە بن لادن نایەت لە بەر ئەوەی ئەلقاعدە ویستوویەتی دەوڵەتێکی ئیسلامی لەسەرانسەری جیهانی عەرەب دروستبکات، سەدام بڕوای بە بیروباوەڕی ئەلقاعدە نەبوو، تەنانەت حەزی نەدەکرد حکومەتەکەی تەسلیمی کەسی دیکە بکات، ئەو گاڵتەی بە بن لادن دەکرد و دەیوت هیچکاتێک نابێت متمانە بە کەسێکی وەها بکرێت بەو ریشەیەوە.

بەرپرسە گیراوەکانی دیکەی حکومەتەکەی سەدام سووربوون لەسەر ئەوەی هیچ پەیوەندییەک لەنێوان سەدام و بن لادن نییە و نەبووە.


بۆچی سەدام بانگەشەی بوونی چەکی کۆمەڵکوژی دەکرد؟
پیروو دەڵێت، سەدام پێی وتم بە پێچەوانەی تێڕوانینی ئەمریکا، عیراق ئەو کاتە چەکی کۆمەڵکوژی نەبووە، بەڵام قسەکانی سەدام لە کاتی خوێندنەوەی وتارێک لە ساڵی 2000 وایکرد بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بە من بڵێن ئەو پرسیارەی لێبکە کە بۆچی ئەو کاتە وتی چەکی کۆمەڵکوژی هەیە؟ 

پیروو دەڵێت، رۆژێکیان سەدام بەمنی وت، گەورەترین دوژمنی عیراق "ئەمریکا یان ئیسرائیل نەبووە" بەڵکوو ئێرانە و هەربۆیە بەردەوام دەیویست لەکێبڕکێدا بێت لەگەڵ ئێران.

گەورەترین ترسی سەدام ئەوە بوو کە ئێران تێبگات لەوەی کە عیراق چەندە لاوازە، هەر بۆیە بەردەوام دەیویست ئێران بەلارێدا ببات.

لە سەدامم پرسی ئەگەر ئابلۆقەی ئابووری لەسەر عیراق لاببرایە ئەو کاتە چیت دەکرد؟ وتی ئەو کارەم دەکرد کە دەبوا زووتر بمکردایە تاکوو بمانپارێزێت، مەبەستی درێژەپێدان بە بەرنامەی چەکی کۆمەڵکوژ بوو.


ئایا سەدام چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد ئەمریکا هێرشی بکاتە سەر؟
جۆرج پێروو لەوباوەڕدا بوو کە سەدام لە کۆتاییەکانی ساڵی 2002 چاوەڕوانی هێرشی ئەمریکا بوو، هەر بۆیە کاتێک هێرشکرایە سەر عیراق لای ئاسایی بوو، بەڵام چاوەڕێی ئەوە نەبوو کە هێرشی ئەمریکا لەرێی وشکانییەوە بێت.


 ئامانج و دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ سەدام حسێن بۆچی بوو؟
پیروو دەڵێت، ئامانجی سەرەکی ئێمە لە لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ سەدام حسێن کۆکردنەوەی ئەو زانیارییانە بوو کە ئەمریکای هێنا ناو جەنگەوە و لەهەمان کاتیشدا دەمانویست بەڵگە و داتای پێویستمان لەبەردەستدا بێت بۆ کۆتا دانیشتنی دادگا، لەبەر ئەوەی سەدام ئەبوا وەڵامی هەبێت بۆ ئەو هەمووە تاوانانەی ئەنجامیداوە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرنجمان لەسەر هێرشکردنە سەر کویت و کۆمەڵکوژکردنی کوردەکانیش بوو، هەربۆیە توانیم کۆمەڵێک بەڵگە و داتای باش کۆبکەمەوە کە ببنە کۆڵەکەی دانیشنتنی دادگا و بڕیاردان لەسەر سەدام.

 
گەورەترین هەڵەی ئەمریکا لەعیراق چی بوو؟
جۆرج پیروو دەڵێت، گەورەترین هەڵەی ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر عیراق لە ناوبردنی سوپای ئەو وڵاتە بوو، لە بەر ئەوەی سوپا گەورەترین توێژی مووچەخۆری ئەو وڵاتە بوو کە ئێمە لەناومانبرد، وەک هەموو شوێنێکی ئەم جیهانە سەربازێک بۆ دابینکردنی ژیانی پەیوەستە بە کۆمەڵێک ماف و ئیمتیازاتەوە و کۆمەڵێک بەرپرسیارێتی هەیە، ئێمە بەبێ تێگەیشتن لە دەرئەنجامی ئەو بابەتە، هەمووانمان لەکار بێکار کرد، بیرمان لەوە نەکردەوە ئەو کارەی ئێمە چ زیانێک بە ناوخۆی عیراق دەگەیەنێت.

ئەم هێزی کارە لە ئەنجامدا ناڕازی و تووڕە دەبن و ئەوەش دەستپێکی ناڕزایەتی و شۆڕش لە ساڵی 2003 بۆ 2004 بوو.

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان