کوردستانی
وەزیری پەروەردە چەند بڕیارێک لەبارەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەردەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی، چەند بڕیارێکی دەرکرد کە بڕیارە لە 29ی نیسانی 2023 دەستپێدەکات.
بڕیارەکانیش بریتین لە:
1- لەبەر بەرژەوەندیی قوتابیان و خوێندکاران ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان)مان کردووەتەوە کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە خولی یەکەمدا (رۆژ نا رۆژێک) دابنێن، بەجۆرێک لە رێکەوتی 29ی 3ی 2023 دەستپێبکات و لە رێکەوتی 10ی 5ی 2023 کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەم بێت و لەچەند رۆژی داهاتوو خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بڵاوبکەنەوە.

2- سەرپەرشتیاران بەشێوەیەکی چالاکانە رۆڵ دەگێڕن لە تاقیکردنەوەکان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە، دابەش دەبن بەسەر قوتابخانەکان ( حکومی و ناحکومی ) و لە قوتابخانەکان و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەمێننەوە.
3- نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حکومی و ناحکومییەکان) چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن.
س.ر
س.ر
بیروڕا