کوردستانی

"بۆردوومانەکەی تورکیا بۆ سەر سلێمانی ئاماژەیە بۆ قوڵایی هەماهەنگی ئەمنی نێوان ئەنقەرە و هەولێر"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بۆردوومانەکەی تورکیا بۆ سەر سلێمانی ئاماژەیە بۆ قوڵایی هەماهەنگی ئەمنی نێوان ئەنقەرە و هەولێر"
مەودا میدیا-

لە راپۆرتێکیدا بەناونیشانی "بۆردومانی سلێمانی لەلایەن توركیاوە ئاماژەیە بۆ قوڵی هاوكاری ئەمنی نێوان ئەنقەرە و هەولێر" رۆژنامەی (العرب )ی چاپی لەندەنی باسی بۆردوومانەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی كردووە.

رۆژنامەی (العرب) رایگەیاندووە "دوای بۆردوومانی فڕۆكەخانەی سلێمانی و دروستبوونی گرژی راگەیاندن كە بە بەیاننامەكەی وتەبێژی حكومەتی هەولێر دەستیپێكرد كە بۆ سەر كاروانێك بوو کە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات - هەسەدە و ژمارەیەك فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكای لەخۆگرتبوو".

ئاماژە بەوەکراوە "ئەو هێرشە راگەیاندنە خێرایەی حكومەتی هەولێر دژی سلێمانی دەستیپێكرد ئاماژەیە بۆئەوەی پێشتر ئاگاداری هێرشەكە بوون و كارئاسانی هەواڵگرییان بۆ كردووە، لەبەرئەوەی مەزڵوم عەبدی بۆتە دوژمنی هاوبەشی ئەنكەرە و هەولێر".

تورکیا مەزڵوم عەبدی بە بەشێك لە پارتی كرێكارانی كوردستان دەزانێت كە ئەو بە رێكخراوێكی تیرۆریستی ناویاندەبات و لەلایەكی دیکەشەوە ، لەبەرئەوەی هاوپەیمانە لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی كە ترسی ئەوەی هەیە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر بنەماڵەی بارزانی دەستڕۆیشتوو لە هەولێر .

رۆژی هەینی 7ی نیسانی 2023 کاتژمێر 4:18 خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەك روویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و مادی نەبوو و بووە هۆی ئاگر كەوتنەوە، دواتر ئاشکرا کرا کە بە درۆن هێرشکراوەتەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan