کوردستانی

بڕیارێک لە بەرژرەوەندیی مووچەخۆران و خانەنشینان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێک لە بەرژرەوەندیی مووچەخۆران و خانەنشینان دەدرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی ئاشکرایدەکات، بڕیارە رۆژی سێشەممە 11ی نیسانی 2023 پلەبەندیی نوێی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت.

نایف ئەلشمەری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە "دوای وردبینیکردن لە چۆنێتی زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هێنانەدی دادپەروەری لە مووچە و دەرماڵەکاندا لەلایەن لیژنەیەکی شارەزایانەوە، بڕیارە دووسبەی دوا کۆپی دەستکاریکراوی پلەبەندیی مووچەخۆران رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بکرێت بۆ پەسندکردنی".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە سیستمی نوێی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیناندا، مووچەی بەشی زۆری مووچەخۆران زیاد دەکرێت، ئەویش لە رێگەی دەرماڵەیەک بەناوی باشكردنی گوزەرانەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan