کوردستانی
بە تۆمەتی دزیکردن 9 تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی 9 تۆمەتباری راگەیاند کە تاوانێکی دزیکردنیان ئەنجام دابوو، دەستیش بەسەر دوو ئۆتۆمبێل و چەکێکی بێ مۆڵەت و چەند شتێکی دیکە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ چاودێریكردنی ناوبازاڕ، نووسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی له‌چه‌ند چالاكییه‌كی جیادا 9 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه چه‌ندین تاوانی دزیكردنی پاره‌و ماتۆڕسكیلیان ئه‌نجامدابوو، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیراوە به‌سه‌ر دوو ئوتۆمبێل و دوو ماتۆڕسكیل و ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌ت‌و بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ردا".
ئاماژە بەوەکراوە "دوو له تۆمه‌تباره‌كان پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه و له چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌پێی ماده‌كانی 446 و 30ی ماده هۆشبه‌ره‌كان بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوون، لەئێستادا سه‌رجه‌م تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەکان له‌گه‌ڵیاندا بەردەوامە".
س،ر

بیروڕا