کوردستانی
بڕی سزای شۆفێران کەمکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە نوێترین بڕیاریدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عیراق بڕیاریدا پارەی رسوماتی مامەڵەی ئۆتۆمبێل و سزای سەرپێچی لە 50% بۆ ماوەی حەوت رۆژ کەم بکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عیراق رایگەیاند "لە ئەمڕۆ دووشەممە 10ی نیسانی 2023 پارەی رسوماتی مامەڵەی ئۆتۆمبێل و سزای سەرپێچی بۆ نیوە كەم دەكەینەوە واتە بۆ لە 50%".
هاتوچۆی عیراق ئاماژەی پێکردووە "ئەم بڕیارە بۆ ماوەی حەوت رۆژە و ئەوانەشی سەرپێچییەكانیان ماوەیەكی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە، وەك خۆی دەمێنێتەوە و داشکاندنەکە نایانگرێتەوە".
س.ر

بیروڕا