کوردستانی
پەرلەمانتارێک: دەبێت هەموو ئەو رێگریانە کە هەن لە بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن کۆتاییان پێبهێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیانپێکردووە و ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت پێویستە پێش 18ی 11 کە دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردن هەموو ئەو رێگریانە کە هەن لە بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن کۆتاییان پێهاتبێت.
بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو لیژنەی کە لە پەرلەمانی کوردستان پێکهێنراوە کۆبوونەوەی خۆیکردووە و ماوەی خۆکاندیدکردنی بۆ ئەنجومەنی کۆمیسیاران راگەیاند لە 5ی نیسان تاوەکو 12ی نیسانی 2023"
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای کۆتایی هاتنی وادەکە لیژنەکە کۆدەبێتەوە پێداچوونەوە بە سیڤییەکاندا دەکات و ئەوانەی مەرجەکانیان تیادا بێت ناوەکانیان دەنێردرێتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ دانیشتنی داهاتوو دەخرێتە بەرنامەی کارەوە".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستانیش لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەوە وتی "بەپێی رێنماییەکان کۆمسیۆن پێویستی بە شەش مانگ زیاترە، بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکات بۆ هەڵبژاردنێکی باش، بۆیە پێویستە پێش 18ی 11 کە دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردن هەموو ئەو رێگریانە کە هەن لە بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن کۆتاییان پێهاتبێت".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2023ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە، پەرلەمانی کوردستانیش دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە و لیژنەیەکی پێنج کەسی پێکهێنراوە و نوێنەری فراکسیۆنەکانی تێدایە.
س.ر

بیروڕا