کوردستانی

ئەو نرخەی لەسەر بامیە بڵاو دەکرێتەوە ناڕاستە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو نرخەی لەسەر بامیە بڵاو دەکرێتەوە ناڕاستە
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە ئەو نرخەی بامیە کە ئێستا لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو دەکرێتەوە راستنییە و هی رۆژانی پێشووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی نیسانی 2023 حاجی سەروەر علی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی بامیەی عیراقی لە عەلوە لەنێوان 16  هەزار تاوەکو 18 هەزارە و بامیەی ئێرانیش بە شەش هەزار دینارە".
 
باسی لەوەشکرد "بەقاڵەکان لە عەلوە بەم نرخە دەیکڕن و دواتر خۆیان و ویژدانیان بەو نرخە دەیفرۆشنەوە کە ئێستا لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "زۆربەی میوە و سەوزەکان روویان لە گرانبوون کردووە و نرخی پیازیش لە عەلوە گەیشتووەتەوە نزیکەی هەزار و 400 دینار".
Qaiwan
Qaiwan