کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی 25 کارمەند دادەمەزرێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشید رایدەگەیەنێت بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر بودجەی مەکتەبی دارایی یەکێتی 25 کارمەندی بۆ دامەزراندووین.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی نیسانی 2023 د. پشدەر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشید رایگەیاند "سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین بۆ دامەزراندنی 25 کارمەند بۆ بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەکەمان لەسەر بودجەی مەکتەبی دارایی یەکێتی".
ئەوەشی خستەڕوو "لە نزیکترین کاتدا بەشی چاودێری وردی منداڵان لە نەخۆشخانەکەمان دەکرێتەوە و لە توانایدا دەبێت لەیەک کاتدا 20 منداڵ کە پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکردبێت وربگیرێن و چارەسەر بکرێن".
باسی لەوەشکرد "ئەو 25 کارمەندەی کە دامەزراونەتەوە، پێشتر کاری خۆبەخشییان کردووە لە نەخۆشخانەکەمان و توانای باشیان هەیە و ئامادەن بۆ خزمەتکردن".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


