کوردستانی
باندێکی بازرگانیکردنی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت کە توانیویانە سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لەکاتی مامەڵەکردندا بگرن.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "دوای دەستکەوتنی زانیاریی ورد لەسەر باندێکی تۆمەتبار بە بەکارهێنان و بازرگانیکردنی مادەی هۆشبەرەوە لە سلێمانی، لەدوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، لێکۆڵینەوەی ورد دەستیپێکرد و توانرا سێ تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێن".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئەنجامی چاودێری و بەدەستخستنی بەڵگەی پێویست، رۆژی 7ی نیسان لە هەڵمەتێکدا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی مادەهۆشبەرەکان، توانیویانە سێ تۆمەتباری باندەکە دەستگیربکەن لەکاتی مامەڵەکردندا، دەستیش بەسەر 781 گرام مادەی کریستاڵی سپیدا گیراوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


