کوردستانی
وەزیری خوێندنی باڵا: دەمانەوێت دەرماڵەی خوێندکاران زیادبکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت کە داوایان کردووە دەرماڵەی خوێندکاران بۆ ناوشار 100 هەزار و بۆ دەرەوەی شاریش 150 هەزار دینار زیاد بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی نیسانی 2023 ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە ماوەکانی رابردوودا داوامان لە فالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان کردووە کە لە پەرلەمانی کوردستان بە یاسا دەرماڵەی خوێندکاران زیاد بکرێت".
وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد "وامان پێشنیارکردووە کە دەرماڵەی خوێندکارانی ناوشار بۆ 100 هەزار دینار و دەرماڵەی خوێندکارانی دەرەوەی شاریش بۆ 150 هەزار دینار زیاد بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئەنجومەنی وەزیران پرسی دەرماڵەی خوێندکاران یەکلایی کراوەتەوە و راناگیرێت و بەردەوام دەبێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


