کوردستانی
رێگای دۆڵی سماقوڵی کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای ئەوەی بۆ ماوەی 14 رۆژ رێگای دۆڵی سماقوڵی لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچەکەوە داخرا، ئەمڕۆ کۆتایی بە گردبوونەوەکە هات و رێگاکە کرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئایاری 2023 دوای 14 رۆژ لە داخستنی رێگای نێوان هەولێر – سلێمانی لە رێگای دۆڵی سماقوڵییەوە بەربەستەکانی سەر رێگاکە لابران و هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان ئاسایی بووەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای لابردنی بەربەستەکان و کردنەوەی رێگاکەش هێشتا رێگە بە بارهەڵگر نادرێت لەو رێگایەوە هاتوچۆ بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە دوێنێ سەردانی خۆپیشاندەرانی ناوچەکەی کرد و لە نزیکەوە گفتوگۆکرا لەسەر دۆخی رێگاکە و لەلایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوەوە، بەڵێنی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی رێگاکەیان پێدرا، ئەمڕۆ رێگاکە بەڕووی هاوڵاتییاندا کرایەوە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


