کوردستانی
تهندروستیی جیهانی: هەڵەبجە ناوەندی بڵاوبوونەوەی نهخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشکە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک هەڵەبجەیە و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی هەرێم پلانێک بۆ چارەسەری دادەنێین.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئایاری 2023 رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند "لە هەڵەبجە رێژەیەکی لەناکاوی توشبوون بە نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆمارکراوە و هەر ئەوێش ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەیە".
باسی لەوەشکردووە "ئەو منداڵانەی توشبوون تەمەنیان سەرووی شەش ساڵانە و هیچ حاڵەتێکی مردن بە نەخۆشییەکە تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "رێژەی توشبووان لە دوو هەفتەی رابردوودا بە رێژەیەکی لەناکاو بەرزبووەتەوە و ئەمەش جێی پرسیارە".
جەختیشی کردووەتەوە "کەمیی کارمەندانی تەندروستیی و دەرمان لە هەردوو نەخۆشخانەکەی هەڵەبجە بوونیان هەیە و ئەمەش ئاستەنگییە بۆ چارەسەری ئەو منداڵانە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


