کوردستانی

پێنج ناوچەی جیاواز لە کەلار بەهۆی هەورەبروسکەوە ئاگریانگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج ناوچەی جیاواز لە کەلار بەهۆی هەورەبروسکەوە ئاگریانگرت
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
بەرگریی شارستانیی کەلار رایدەگەیەنێت بەهۆی هەورەبروسکەوە لە چەند کاتێکی جیاواز چەندین ناوچەی گەرمیان گڕی گرتووە و دوای ماوەیەکیش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئایاری 2023 بەرگریی شارستانیی کەلار رایگەیاند "هەورەبروسکە بووەتە هۆی گڕگرتنی چەندین ناوچە لە گەرمیان و بڕێکی زۆر دەغڵ و دان و لەوەڕگا سووتاوە".
 
سەرچاوەیەکی نزیکیش لە شوێنی رووداوەکەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ زەرەرێکی گیانی نەبووە، بەڵکو زەرەرێکی زۆر بە دەغڵ و دان لەوەڕگاکان کەوتووە".
 
بەرگریی شارستانیی کەلار ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەورەبروسکە لە هەریەک لە ناوچەکانی گردەگۆزینە، گوندی گێژەکان، گوندی سەزبلاخ، گوندی موسا عوسمان و زانکۆی گەرمیانی داوە و کاتەکانیشی جیاوازبووە ".
Qaiwan
Qaiwan