کوردستانی
قوباد تاڵەبانی و جەلال شێخ ناجی: هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە کە هیچ کەسێک لە سەروو یاساوە نییە و ئارامیی هێڵی سوورە.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئایاری 2023 نووسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند "قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری کۆبووە و دۆخی ئەمنی شاری سلێمانی تاوتوێکرا".
باسی لەوەشکردووە "لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکارییەکان و دوایین پێشهاتەکان و دۆخی ئەمنی تاوتوێکراوە و لەلایەن هەردوو لاوە بیروبۆچوونەکان ئاڵوگۆڕکرا".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "قوباد تاڵەبانی ستایشی ئەو هەوڵانەی کردووە کە بۆ پاراستنی شار دراوە و داواشی کردووە هەمیشە هێزە ئەمنییەکان بەردەوامبن لە هەوڵەکانیان لەو پێناو پاراستنی ئارامیدا".
هەردوولاش جەختیانکردووەتەوە " هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نییە و ئارامیی هێڵی سوورە و هەوڵی هەموولایەک دەبێت لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریدا بێت".
بیروڕا


