کوردستانی

قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی دەگەڕێنەوە نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی دەگەڕێنەوە نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران
مەودا میدیا -
 
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەسەرپەرشی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆبوونەوە، بڕیاردرا بگەڕێنەوە نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.
 
دوای ئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی چوارشەممە 10ی ئایاری 2023 دواخرا و خرایە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 14ی ئایار، ئەمڕۆ بڕیاردراوە بە گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ ناو کۆبوونەوەکان و رۆژی یەکشەممەش ئامادە دەبن".
 
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئایاری 2023 سەرچاوەیەکی ناو کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بە رووداوی راگەیاندووە "بڕیاردراوە بە گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ ناو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران ".

لەم بارەیەوە باڵانبۆ محەمەد، پەرلەمانتاری کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو لایەک ئومێدمان بەوە هەیە کە کێشە و گرفتەکانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بە دانوستان و ئاشتەوایی چارەسەربکرێت".

وتیشی "گەشبینم بەوەی کە دانیشتنەکەیان ئەرێنیبووە و هاوڵاتییانی هەرێم و پەرلەمانتارانیش ئەم هەوڵانەیان پێخۆشە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان".
 
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ لە هەولێر قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش حکومەت راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی "کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan