کوردستانی

وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرادەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا-

بڕیاردەری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووریی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووریی لە پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند "پلانی حكومه‌تی هەرێم ئەوەیە له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا حكومه‌تی هەرێم لیستی مووچه‌ رابگه‌یه‌نێت كه‌ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا".

سەبارەت بەو 400 ملیار دینارەی كە دوێنێ سێشەممە لە بەغداوە رادەستی هەرێم كرا محەمەد سەعدەدین ئاماژەی بەوەشكردوە، به‌و 400 ملیاره‌ی كه‌ له‌ به‌غداوه‌ هاتووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ ناوخۆییه‌ی كه‌ ته‌واوكه‌ری ئه‌و بڕە پاره‌یه‌یه‌ و هه‌تا ئه‌و كاته‌ی لیستی مووچه‌ ته‌واوده‌بێت، رۆژانه‌ حكومه‌ت هه‌وڵده‌دات به‌ شێوازێكی سیستماتیک و ده‌وریی ئه‌و داهاته‌ ناوخۆییه‌ش كۆبكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌ گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.

دووشەممەی رابردوو مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی عیراق، راگەیاندبوو 400 ملیار دینارەکە لە دوو رۆژی داهاتوودا دەشێت بگاتە هەولێر.

پاش ئەو راگەیاندنە بە یەك رۆژ و دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی عیراق بڕی400 ملیار دیناری لە رێگەی هەردوو بانکی رەشید و رافیدەینەوە خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق.
Qaiwan
Qaiwan