کوردستانی
كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای 48 كاتژمێری داهاتوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و بەپێی زانیارییەكان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەوری جیاجیا.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئایاری 2023 و سبەی پێنجشەممە، بە شێوەیەكی گشتیی لە 48 كاتژمێری رابردوودا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ چوارشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەڵەهەوری جودا لە یەك، پلەكانی گەرما بە نزیكەیی هاوتا دەبێت لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ، هاوكات خێرایی با مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
سەبارەت بە كەشی سبەی پێنجشەممە كەشناسی دەڵێت "ئاسمانی هەرێم بە گشتیی هاوشێوەی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت بەڵام لە هەندێك كات دەگۆڕدرێت بۆ نیمچەهەور، پلەكانی گەرماش سبەینێ بەرزدەبنەوە بە 1 هەتا 3 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
هاوكات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی بەمشێوەیەیە:
هەولێر : 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 30 پلەى سیلیزى
دهۆک : 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 35 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى
سۆران : 30 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 38 پلەى سیلیزى
ژ.ع

بیروڕا