کوردستانی
ماوەی لێخۆشبوون لە بەشێكی كرێی ئاو درێژدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی ماوەی لێخۆشبوون بۆ رێژەیەك لە كرێی ئاو درێژدەكاتەوە بەمەبەستی بەجێهێنانی داواكاریی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان.
بە بڕیارێك ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئایاری 2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی لە هەژماری فەرمیی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە "دوای هەڵسەنگاندنی پرۆسەی بابەتی لێخۆشبوونی رێژەی %15ی کرێی ئاو و داواکاریی زۆری هاوڵاتیان بۆ درێژ کردنەوەی پرۆسەکە، بڕیارماندا بە درێژكردنەوەی ماوەكە".
ئاماژە بەوەشكراوە " ئەو كارە بەمەبەستی سوودمەندبوونی هاوڵاتیانە لە بڕیارەکە کە زیاتر لە 12 هەزار هاوڵاتی تا ئێستا لێی سوودمەندبووە".
بەپێی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی، پاش پێشکەشکردنی راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردراوە ماوەی لێخۆشبوون لە مانگێک بۆ دوو مانگ درێژبکرێتەوە، بەو واتایەی ئەو پرۆسەیە هەتا رێكەوتی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت.
ژ.ع

بیروڕا