کوردستانی

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی مووچەی مانگی نیسانی راگەیاند و بەپێی لیستەكە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 14ی ئایاری 2023  دابەشکردنی مووچە دەستپێدەكات و 31ی ئایار كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئایاری 2023 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی نیسانی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكە وەزارەتی تەندروستی یەكەم وەزارەت دەبێت رێكەوتی 14ی ئایاری 2023 مووچە وەردەگرێت و دواتر لە 31ی ئایاری 2023 بە خانەنشینیی پێشمەرگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكە دێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووریی لە پەرلەمانی كوردستان درەنگانی شەوی رابردوو رایگەیاند "پلانی حكومه‌تی هەرێم ئەوەیە له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا حكومه‌تی هەرێم لیستی مووچه‌ رابگه‌یه‌نێت كه‌ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا".

هاوكات سەبارەت بەو 400 ملیار دینارەی كە دوێنێ سێشەممە لە بەغداوە رادەستی هەرێم كرا محەمەد سەعدەدین ئاماژەی بەوەشكردبوو، به‌و 400 ملیاره‌ی كه‌ له‌ به‌غداوه‌ هاتووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ ناوخۆییه‌ی كه‌ ته‌واوكه‌ری ئه‌و بڕە پاره‌یه‌یه‌ و هه‌تا ئه‌و كاته‌ی لیستی مووچه‌ ته‌واوده‌بێت، رۆژانه‌ حكومه‌ت هه‌وڵده‌دات به‌ شێوازێكی سیستماتیک و ده‌وریی ئه‌و داهاته‌ ناوخۆییه‌ش كۆبكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌ گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan