کوردستانی
لە زاخۆ تۆمەتبارێکی مەترسیدار دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
پۆلیسی زاخۆ رایدەگەیەنێت کەسێکیان دەستگیرکردووە کە چەندین تاوانی جۆراوجۆری ئەنجامداوە و پێشتر چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
ئەمڕۆ 10ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند "تیمەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتی زاخۆ توانیویانە لە هەڵمەتێکی پلان بۆ داڕێژراودا تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە".
باسی لەوەشکردووە "ئەو تۆمەتبارە بەردەوام خۆی شاردووەتەوە و لەدەست هێزە ئەمنییەکان هەڵهتووە و شوێنی خۆی گۆڕیوە، لە کۆتاییدا ئەمڕۆ توانرا دەستگیربکرێت".
پۆلیسی زاخۆ جەختیشی کردووەتەوە "ساتی دەستگیرکردنی ئەم تۆمەتبارە، بڕێک مادەی هۆشبەر و چەکێکی پێبووە کە سەرەنجام رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


