کوردستانی

ئەم کارە لەناو زانکۆی سلێمانی قەدەغەکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم کارە لەناو زانکۆی سلێمانی قەدەغەکرا
مەودا میدیا -
 
زانکۆی سلێمانی ئاگادارکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت لەمەودوا دەرچووەکانی زانکۆ نابێت میوان و کەسوکار لەگەڵ خۆیاندا بهێنن و هاتنی کۆمپانیاکانی دیکۆراتیش قەدەغەیە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئایاری 2023 پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران رایگەیاند "دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ و بەدواداچوونمان بۆ رێورەسمی وێنەگرتنی خوێندکارانی دەرچووی ئەمساڵ لەناو کەمپەسەکانی زانکۆ چەند بڕیارێکمانداوە".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەم بڕیارە دوای گوێگرتن بووە لە هەریەکە خوێندکاران و کەسوکاریان و مامۆستایان و کارمەندانی پرسگە و باخچەکان، هەروەها لەپێناو پاراستنی پاکوخاوێنی و سەوزایی و ئارامی و هاتوچۆی ناو کەمپەسی زانکۆ لەلایەک و کەمکردنەوەی ئەرکی دارایی سەرشانی کەسوکاری خوێندکاران دراوە".
 
ئەمەش ئەو بڕیارانەن کە زانکۆی سلێمانی بۆ رێورەسمی وێنەگرتنی دەرچوونی خوێندکارانی بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن (2023  - 2024)  داویەتی: 
 
1. وێنەگرتنی دەرچوون لەناو کەمپەس تەنها بە ئامادەبوونی (خوێندکارانی قۆناغی کۆتایی و مامۆستایانی کۆلێج) دەبێت.
 
2. هێنانی میوان و کەسوکار بۆ ناو کەمپەسەکانی زانکۆ بۆ بەشداری رێوڕەسمی وێنەگرتن رێگەپێنەدراوە.
 
3. رازاندنەوەی مێز و کورسی و هێنانی کۆمپانیای دیکۆرات و دیاری و دانانی خواردن و خواردنەوە و شیرینی و ئاهەنگگێڕان لەناو کەمپەس رێگەپێنەدراوە.
 
4. بەهیچ جۆرێک رێگە بە هاتنە ژورەوەی ئۆتۆمبێل بۆ ناوکەمپەس نادرێت لەژێر ناوی وێنەگرتن.
 
5. داواکردنی وێنەی دەرچوون لەلای وێنەگری زانکۆ کارێکی ئارەزومەندانەیە بۆ خوێندکاری دەرچوو.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan