کوردستانی
ئاسایشی هەرێم: سێ بازرگانی مادەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەلایەن تیمەکانمان لە ئاسایشی گەرمیان و سلێمانییەوە توانراوە سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیبکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند "لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و ئاسایشی سلێمانیەوە توانراوە سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەین".
باسی لەوەشکردووە "ئەم هەوڵەمان دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوونێکی زۆر بووە بۆ بەرەنگاربوونەوە و دەستگیرکردنی بازرگانان و بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر".
ئەوەشی خستووتەڕوو "بۆ ئارامی کوردستان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە مادەیەکی هۆشبەر کە زیان بە کۆمەڵگا و ئابووری وڵاتەکەمان دەگەیەنێت هەموو هەوڵێک دەدەین".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا لە قەزای کفری و شاری سلێمانی توانیومانە سێ تۆمەتباری بازرگانیی مادە هۆشبەرەکان دەستگیربکەین".
وتوشیەتی "ئەو سێ تۆمەتبارە بە ناوەکانی (ش ،ع ، م) لەدایکبووی ساڵی 1998 دانیشتووی سلێمانی، (أ ،ع ، ع) لەدایکبووی ساڵی 1994 دانیشتووی سلێمانی و (ح ،ک ، أ) لەدایکبووی ساڵی 1986 دانیشتووی کفرییە و لە ئێستادا بەپێی مادەکانی 26 و 30 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان بەردەوامە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


