کوردستانی
پاسپۆرتی سلێمانی: نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە سلێمانی رانەگیراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە سلێمانی رانەگیراوە و تەنها لەمرۆدا هەزار و 461 هاوڵاتی سەردانی کردووین بۆ ئەو کارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئایاری 2023 عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نوێکردنەوەی پاسپۆرتی هاوڵاتییان لە سلێمانی رانەگیراوە و تەنها لەمڕۆدا هەزار و 461 هاوڵاتی و رۆژی دوێنێش هەزار و 346 هاوڵاتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کردووین بەومەبەستە".
باسی لەوەشکردووە "کارەکانمان بە ئاسایی بەڕێوەدەچن، دوای نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو تاوەکو نزیکەی مانگی نیسانی ئەمساڵ راستە پاسپۆرتی هاوڵاتییان نوێ نەدەکرایەوە، بەڵام ئێستە ئەو کێشەیە چارەسەربووە".
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی شەممەی رابردوو 6ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند نوسینگەی پاسپۆرتی 1 لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگاکەمان مامەڵەکردنی (دەرهێنان و نوێکردنەوەی) پاسپۆرت راگیراوە.
بیروڕا


