کوردستانی

منداڵێکی تەمەن دوو مانگ لەلایەن باوکییەوە خنکێندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی تەمەن دوو مانگ لەلایەن باوکییەوە خنکێندرا
مەودا میدیا -
 
سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت منداڵێکی ساوای تەمەن دوو مانگ لەلایەن باوکییەوە خنکێندراوە بەو بیانووەی کە کچە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئایاری 2023 میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە "ئەو منداڵە بەوهۆیەی کە کچ بووە و چەند خوشکێکی دیکەی هەبووە، دایکی هیچ منداڵێکی کوڕی نەبووە، باوکی خنکاندویەتی ".
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا باوکی منداڵە خنکێندراوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan