کوردستانی
ۆرکشۆپێکی تایبەت بەوزە نوێکان لەسەر ئاستی عیراق بەرێوەچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەرێوەبەری گشتیی باخداریی و دارستان و پاوان و ئەندامی ئەنجومەنی لێژنەی باڵای ژینگە بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداربوو لە ۆرکشۆپێکی تایبەت بە گۆرینی وزە لە عیراق بەرەو بەکارهێنانی وزە نوێکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئایاری 2023 هەڵکەوت عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی باخداریی و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرەکیترین رێگاچارە بۆ كەمكردنەوەی هۆكارە تێكدەرەكانی ژینگە و گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا وزە نوێبووەكانن".
باسی لەوەشکردووە "ۆرکشۆپەکە بەئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەلایەن رێکخراوی UNDP و USAIDی ئەمریکی پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی دەکرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە دیدارەکەدا چەندین بابەت و راسپاردەی گرنگ سەبارەت بە چۆنیەتیی بەرهەمهێنانی وزەی پاک بەبێ پیسبوونی ژینگە باسکرا".
وتیشی "سەرەکیترین رێککار و رێگە چارەکان بۆ کەمکردنەوەی هۆکار و کاریگەرییە تێکدەرەکانی ژینگە و گۆرانکاییەکانی کەش و هەوا لەلایەن ئامادەبووانەوە خرایەروو".
بیروڕا


