کوردستانی

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت "پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە دهۆك ئەگەری پروشكەباران هەیە".

بەپێی راگەیەندراوی بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 و سبەی هەینی، بە شێوەیەكی گشتیی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێك ناوچەش بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان نیمچەهەور دەبێت.

لەبارەی پلەكانی گەرما كەشناسیی دەڵێت "بەرزدەبێتەوە بە نزیکەیی 1 هەتا 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، هاوكات خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان 5 بۆ 15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

سەبارەت بە كەشی سبەی هەینی كەشناسی دەڵێت "ئاسمانی هەرێم بە گشتیی لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت  و لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری پروشکەباران هەیە، پلەكانی گەرماش سبەینێ بەرزدەبنەوە بە 1 هەتا 3 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

هاوكات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی بەمشێوەیەیە:

هەولێر     :  34 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 31 پلەى سیلیزى
دهۆک      : 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک   : 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 32 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ       :  34 پلەى سیلیزى
سۆران     :  33 پلەى سیلیزى
گەرمیان   :  38 پلەى سیلیزى

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan