کوردستانی
مامۆستایانی وانەبێژ: شەرمە وەزارەت بەهۆی ئێمەوە كۆبوونەوە دوابخات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە، ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی گردبوونەوە و پاشان لە كۆنگرەیەكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایانگەیاند "شەرمە ئەگەر وەزارەت بەهۆی ئێمەوە كۆبوونەوەی دواخستبێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 مامۆستایانی وانەبێژ بەمەبەستی داواكارییان بۆ دامەزراندنیان بە شێوەیەكی هەمیشەیی، لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە گردبوونەوە، راشیانگەیاند "وەزارەتی پەروەردە بێباكە بەرامبەریان".
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیشدا ئاماژەیان بەوەكرد "دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە ئەنجامبدرێت، مامۆستایانی وانەبێژیش بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگالێبوون لە پلانی وەزارەتی پەروەردە بۆ دامەزراندنیان بڕیاریاندا لەبەردەم هەمان ئەو باڵەخانەیەی كۆبوونەوەكەی تێدادەكرێت خۆپیشاندان ئەنجامبدەن".
ئەو نوێنەرەی بەناوی مامۆستایانی وانەبێژ قسەی دەكرد وتی "شەوی پێش كۆبوونەوەكە بڕیاری دواخستنی كۆبوونەوەكە دراوە بۆ كاتێكی نادیار، بۆیە نیگەرانیی خۆمان لە پلانی خاوی وەزارەت و بێباكیی وەزارەتی پەروەردە و دواخستنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ رادەگەیەنین".
سەبارەت بە دواخستنی كۆبوونەوەكە وتیشی، هیوادارین دواخستنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بەهۆی گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ نەبووبێت، چونكە شەرمێكی گەورەیە كۆبوونەوەی وەزارەت بەبۆنەی گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ دوابخرێت.
لە كۆتایی وتەكانیدا جەختی لەوەش كردەوە "وەزارەتێك لە مامۆستایانی هەڵبێت، جێگەی دڵخۆشیی نییە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ، هاوكات ئەگەر بێباكیی وەزارەتی پەروەردە بەردەوامبێت، یەكەم رۆژی خوێندنی ساڵی داهاتوو بە بایكۆتی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەكات".
ژ.ع

بیروڕا