کوردستانی

مەسعود بارزانی: لایەنەكان كۆبوونەوەی فراوان ئەنجامبدەن و پێشتر یەكێتی و پارتی كۆببنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسعود بارزانی: لایەنەكان كۆبوونەوەی فراوان ئەنجامبدەن و پێشتر یەكێتی و پارتی كۆببنەوە
مەودا میدیا-

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوا لە لایەنەكانی كوردستان دەكات پێش 18ی ئایاری ئەمساڵ كۆبوونەوەیەكی فراوان ئەنجامبدەن.

لەمیانی وتارێكیدا لە مەراسیمی كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانیی بارزان، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسسەكانی هەرێم كرد  "لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌نه‌وه و هه‌رچی زووتره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان پێش 18ی مانگ ئەنجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی باسی هه‌موو گرفته‌كان بكرێ وچاره‌سه‌ر بكرێن".

ئاماژەی بەوەشكرد داوادەكات "پێش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆ ببنه‌وه‌ و ئه‌و ته‌مومژه‌ نه‌هێڵن و زه‌مینه‌سازیی بكه‌ن بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ فروانه".

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی، 70 ساڵ قوربانیی وه‌ك ئه‌و حەوت رۆژه‌ نه‌كرا كه‌ هه‌موو میلله‌ت یه‌كیگرت و موعجیزه‌ دروستكرا.

پاشان جەختیكردەوە لەسەر داواكارییەكەی بۆ كۆبوونەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان و وتیشی "خۆشم ئاماده‌م هه‌رچیم پێبكرێت پشتگیریی ئه‌و ئاراسته‌یه‌ ده‌كه‌م".

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan