کوردستانی

بۆ پاراستنی گەڕەکە دێرینەكانی سلێمانی لیژنە پێكدەهێندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ پاراستنی گەڕەکە دێرینەكانی سلێمانی لیژنە پێكدەهێندرێت
مەودا میدیا-

هەوڵدەدرێت گەڕەكە دێرین و كەلەپوورییەكانی سلێمانی بەپێی یاسای بەركار بپارێزرێن و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی پسپۆڕ و شارەزا پێكدەهێندرێت.

بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی لیژنەی پاراستنی شوێنەواری قائیمقامییەتی سلێمانی دەبنەوە لەکاتی جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی فەرمیی قائیمقامییەتی سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەوبارەیەو رایگەیاندووە "پاراستنی شوێنەوار و کەلەپووری شارەکەمان بەشێکە لە مێژوومان و نامانەوێت لەناوبچن، بۆیە یاسای 5ی ساڵی 2021 کە بۆ پاراستنی کەلەپور و شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستانە وەک خۆی لەشاری سلێمانی جێبەجێدەکەین".

ئاوات محەمەد ئاماژەی بەوەشكردووە "لە سلێمانی لیژنەیەکی کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە نوێنەری (شارەوانی، شوێنەوار، زانکۆی سلێمانی، هاتووچۆ) بۆ پێداچوونەوە بە رێنماییەکان پێکدەهێنرێت و هەر رێنماییەک پێچەوانەی یاساکەبێت کاریپێناکرێت.

بەپێی زانیارییە بەردەستەكان لە شاری سلێمانی ئێستا حەوت بۆ هەشت گەڕەکی کەلەپووری هەن، قائیمقامی سلێمانی سەبارەت بەو گەڕەكانە باسی لەوەكردووە "هەموومان هاوڕاین لەسەرئەوەی کە رێگەنادەین چیتر مێژووی گرنگی شارەکەمان تێکبدرێت، چونکە ناسنامەی شاری سلێمانین".

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan