کوردستانی
هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەمزووانە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا دەستپێدەكاتەوە و لەئێستادا چاوەڕێی وەڵامی توركیا دەكەن.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمیی رایگەیاند "دوای رێکكەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عیراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، رێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە".
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا ئاماژە بەوەشكراوە "بڕیارە بەمزووانە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا دەستپێبكاتەوە و كێشەیەكی ئەوتۆی نەماوە".
بەپێی راگەیەندراوەكە، کۆمپانیای سۆمۆ 10ی ئایار، واتە دوێنێ چوارشەممە بەفەرمیی داوای لە تورکیا کردووە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی کەرکوک - جیهان دەستپێبکرێتەوە.
سەبارەت بە وادەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم روونكراوەتەوە، ئێستا هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوت، چاوەڕێی وەڵامی تورکیا دەکەن.
ژ.ع

بیروڕا