کوردستانی
پۆلیسی راپەڕین: ئاسیا ئەشرەف لەلایەن باوەژنی و پورییەوە خنکێندراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت ئاسیا ئەشرەفی تەمەن 11 ساڵ خۆی نەخنکاوە، بەڵکو رووداوێکی تاوانکاریی بووە و دایکی و پوری بەو تۆمەتە دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ 11ی ئایاری 2023 پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "دوێنە لەلایەن ژنێکەوە بە ناوی )ن، ع، ا) کە تەمەنی 39 ساڵبووە و دانیشتووی هەولێرە، بەسەردان هاتووەتە قەڵادزێ بۆ ماڵی باوکیان، سەردانی بنکەی پۆلیسی راپەڕینی کوردووە و هەوڵی داوە هەواڵی دیارنەمانی زڕکچەکەی بدات".
باسی لەوەشکردووە "دەستبەجێ هێزەکانمان لە قەزای پشدەر دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دیارنەمانی کچەکە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان، دەرکەوتووە کە گوماناوییە و دوای چوار کاتژمێر لە هەواڵی ونبوونەوەکە خوشکێکی باوەژنی تاوانلێکراویان دەستگیرکرد کە ناوی (ه،ع.ا) تەمەن 15 ساڵە و دانیشتوی قەڵادزێیە، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانی ناوە بەوەی کە پێشنیوەڕۆی دوێنی لەسەر راسپاردەی خوشکەکەی بە مەبەستی خنکاندنی کچە تەمەن 11 ساڵانەکە لەماڵی خۆیان بردوویەتی بۆ زێی بچووک لە خاس، بە گەیشتنیان بۆ ئەو شوێنە لە قەراغ ئاوەکە پاڵی بەکچەکەوە ناوە بەمەبەستی خنکاندنی و بەو هۆیەشەوە خنکاوە".
وتوشیەتی "پوری کچە خنکاوەکە دانی بەوداناوە کە ئەم تاوانەی ئەنجامداوە بەقسەی خوشکەکەی بووە کە دەکاتە باوەژنی کچە تەمەن 11ساڵانەکە، پێشتریش چەند جارێک هەوڵی کوشتنی ئەو کچەیان داوە، بەڵام هەوڵەکانیان شکستی هێناوە”.
پۆلیسی راپەڕین جەختی کوردووەتەوە "باوکی کچە خنکاوەکە کە دانیشتووی هەولێر وتویەتی کاتێک کچەکە تەمەنی تەنها شەش مانگ بووە هەڵیگرتووەتەوە و بە یاسا کردوویەتی بە کچی خۆی. و کاتێکیش منداڵەکە تەمەنی بووە بە هەشت ساڵ، باوکەکە هاوسەرگیری لەگەڵ باوژنەکە کردووە لە ئێستاشدا سکاڵای هەیە لە دژی ژنەکەی و خوشکی ژنەکەی”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە ئاوی خاس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەرمی ئاسیا ئەشرەف دۆزرایەوە و بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە، هەردوو تۆمەتبار کە هەردووکیان خوشکن بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


