کوردستانی
کرێکارێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لە یەکێک لە بیناکانی شاری سلێمانی کرێکارێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتە خوارەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم نیوەڕۆیە کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لەسەر بینایەکەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە".
باسی لەوەشکرد "ئەو کرێکارە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ناوی (هیوا عەباس) بووە، بیناکەی کە کاریشی لێکردووە لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی بووە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا هیوا عەباس، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، خەڵكی شاری سەقزە و بە مەبەستی كاركردن رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە.
ئامارەکانی ساڵی 2022 ئەوە دەردەخەن کە تەنها لەو ساڵەدا و لە هەرێمی کوردستان 59 کرێکار گیانیانلەدەستداوە کە 21 کەسیان لە شاری سلێمانی بوون.
بیروڕا


