کوردستانی

بەهۆی نەخۆشییەکەوە ئەم دایەنگایانە دادەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی نەخۆشییەکەوە ئەم دایەنگایانە دادەخرێن
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی سلێمانی رایدەگەیەنێت بڕیارمانداوە ئەو دایەنگەیانە دابخەین بۆ ماوەی 10 رۆژ کە حاڵەتەکانی توشبوون بە هەوکردنی مێشکیان تێدا تۆمارکراوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی سلێمانی رایگەیاند "ئەو دایەنگایەنەی کە نەخۆشی هەوکردنی مێشکی تێدا تۆمارکراوە بۆ ماوەی 10 رۆژ دایاندەخەین".
 
باسی لەوەشکردووە "پێش نانخواردن و چوونە تەوالێت دەبێت لەناو دایەنگاکەندا رەچاوی رێنماییەکانی پاکوخاوێنی و خۆپاراستن بکرێت".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە لەو منداڵانەدا دەستنیشان بکرێن کە نیشانەکانی تێدا دەردەکەوێت، دەبێت بە زووترین کات ببرێتە نزیکترین بنکەی تەندروستی".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan