کوردستانی
باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختەیان لە شارەزوور دەستگیرکردووە لە ساتی ساغکردنەوەی دراوەکاندا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "دوای پشبەستنمان بە زانیاریی ورد، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور لە رۆژی 9ی ئەم مانگەدا لە قەزای سەیدسادق توانیویانە سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و دەستیشبگرن بەسەر بڕ پێنج ملیۆن دیناری ساختەدا".
باسی لەوەشکردووە "تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی )ا، ت، م)، (ر، ک، م) و (م، ر، ح) لەکاتی ساغکردنەوەی ئەو بڕە پارەیەدا دەستگیرکراون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بڕی پێنج ملیۆن دینارەکە لە جۆری 25 هەزار دینار و 50 هەزاری بووە و تاوانبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، بە فەرمانی دادوەریش بە مادەی 281 پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


