کوردستانی

بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە سێ بەنزینخانە داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە سێ بەنزینخانە داخران
مەودا میدیا -
 
قائیمقامی هەولێر رایدەگەیەنێتدوای پشکنین تیمەکانمان سێ بەنزینخانەی لە شارەکە داخستووە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر رایگەیاند "لە رۆژی 6ی ئایار تاوەکوک ئەمڕۆ تیمەکانمان پشکنینیان بۆ 44  وێستگەی بەنزین لە شاری هەولێر کردووە".
 
باسی لەوەشکرد "لە کۆی ئەو 44  بەنزینخانەیە، سێ بەنزینخانەیان بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانەوە، داخران".
 
قایمقامی هەولێر وتوشیەتی "ئەو بەنزینخانانەی داخراون ناویان (وێستگەی سەیداوە)، (وێستگەی کۆک) و (وێستگەی سۆپەر تەیراوە)ن".
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan