کوردستانی
رۆژی شەممە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت رۆژی شەممەی داهاتوو دەستدەکرێتەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند "شەممەی داهاتوو بەرواری 13ی ئایار، دەستدەکرێتەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لە رێگەی بۆری نەوتی کەرکوک - جەیهانەوە".
باسی لەوەشکردووە "بەفەرمیی لەلایەن کۆمپانیای بۆتاشی تورکییەوە ئاگادارکراوینەتەوە کە دەتوانین لە رۆژی شەممەوە دەستبکەینەوە بە هەناردەی نەوت".
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە دوای رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمەوە تەواو بووە و سۆمۆش رۆژی 10ی ئایار بە فەرمیی داوای لە تورکیا کردووە پرۆسەی هەناردەی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکرێتەوە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


