کوردستانی
یەکەمەکانی زانکۆ دادەمەزرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت ئەو سێ یەکەمانەی زانکۆ و پەیمانگاکانی ساڵانی رابردووی دادەمەزرێنین کە بە هۆکاری جیاواز نەیانتوانیوە دەستبەکاربن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند "سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان دادەمەزرێنینەوە کە پێش ساڵەکانی 2017 بە هەر مەبەستێک نەیانتوانیوە دەستبەکاربن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەمە کۆمەڵەی دووەمی ناوەکانی ئەو کەسانەن کە نەیانتوانیوە دابمەزرێن و بڕیارە دووبارە دابمەزرێنەوە، لیستەکە پێکهاتووە لە 50 ناو کە دەبێت سەردانی لیژنەی بایۆمەتری بکەن".
سەرچاوەیەکیش بە مەودا میدیای راگەیاند "لەمساڵدا وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆی هەیە دەرچووانی ساڵی 2017-2020 ی دانەمەزراو دابمەزرێنێتەوە و ئەگەریش هەیە دوو وەجبە دابمەزرێنێت".
بیروڕا


