کوردستانی
مەكتەبی سیاسی پارتی: ئامادەین بۆ كۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پاش پەیامەكەی دوێنێی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە ئامادەیی خۆی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دەربڕی.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 12ی ئایاری 2023 پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "هەموو ئامادەیی خۆمان بۆ جێبەجێكردنی وتەی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رادەگەیەنن"، ئامادەییشیان دەربڕیوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان بێ جیاوازیی.
لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە، پەیام و دەستپێشخەرییەکەی سەرۆكی حزبەكەیان "وەک درێژەپێدەری پەیامی ئاشتیخوازانەی مەلا مستەفا بارزانیی بەرز دەنرخێنن و ئامادەن لەسەر وتەی سەرۆكی پارتەكەیان لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان كۆببنەوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "لە روانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتمانیی و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان، هەنگاوی کردەیی بۆ بەجێگەیاندنی وتەی سەرۆكی حزبەكەیان بە راست و گرنگ دەزانن و ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەردەبڕن".
ئەوەش لەكاتێكدایە لەمیانی وتارێكیدا لە مەراسیمی كردنهوهی یادگهی نیشتمانیی بارزان، دوێنێ پێنجشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسسەكانی هەرێم كرد "لاپهڕهیهكی نوێ بكهنهوه و ههرچی زووتره كۆبوونهوهیهكی فراوان پێش 18ی مانگ ئەنجامبدرێت بۆ ئهوهی باسی ههموو گرفتهكان بكرێ وچارهسهر بكرێن، سەرەتاش هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوە ئەنجامبدەن".
ژ.ع

بیروڕا