کوردستانی
خۆڵبارین زیاددەكات و مەودای بینین كەمدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت "خۆڵبارین لە هەندێك كاتدا زیاددەكات و مەودای بینین كەمدەكاتەوە".
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 12ی ئایاری 2023 و سبەی شەممە، بە شێوەیەكی گشتیی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لەبارەی پلەكانی گەرما كەشناسیی دەڵێت "بەرزدەبێتەوە بە نزیکەیی 1 هەتا 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، هاوكات خێرایی با لەسەرخۆ - خێرا دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
سەبارەت بە كەشی سبەی شەممە كەشناسی دەڵێت " ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەئەنجامی زیادبوونی خێرایی با بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەبێت و هەندێک کات خۆڵبارین زیاددەکات و مەودای بینین کەمدەکاتەوە بۆ نزیکەی 2 تا 4 کیلۆمەتر بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم، پلەكانی گەرماش سبەینێ بەرزدەبنەوە بە 1 هەتا 3 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
هاوكات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی بەمشێوەیەیە:
هەولێر : 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 31 پلەى سیلیزى
دهۆک : 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 32 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى
سۆران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 36 پلەى سیلیزى
ژ.ع

بیروڕا