کوردستانی
پاش دزینی زیاتر لە 400 سەرمەڕ، تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تۆمەتبارێك پاش دزینی زیاتر لە 400 سەرمەڕ لە شارەزوور لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 12ی ئایاری 2023 رایگەیاند "مەفرەزەكانی بنكهی پۆلیسی زهڕایهنی سهر به بهشی پۆلیسی شارهزوور تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە زیاتر لە 400 سەرمەڕی دزیبوو".
سەبارەت بەو تۆمەتبارە ئەوەش روونكراوەتەوە "هاوڵاتییەك سکاڵایەکی یاسایی تۆماركردووە کە 448 سەرمەڕی دابوو بە کەسێک بۆی بەخێوبکات، بەڵام کەسەکە مەڕەکانی لەشوێنێکدا حەشارداوە و بەنیازبووە بیانفرۆشت".
پاش ئەو سكاڵایە دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە و بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیس "توانراوە مەڕەکان بدۆزرێتەوە و دەستیانبەسەردا بگیرێت"، هاوكات لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ھێزەکانی پۆلیس بەردەوامبوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار کە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتبوو.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، پاش بڕیاڕی دادوەر توانراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكهی پۆلیسی زهڕایهنی سهر به بهشی پۆلیسی شارهزوورەوە دەستگیربکرێت.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت "لەئێستادا تۆمەتبار (س، ع، أ) لەدایکبووی 1995 بە بڕیاڕی دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
ژ.ع

بیروڕا