کوردستانی

"شانە نوستووەكانی داعش دەستیانكردووەتەوە بە چالاكیی"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"شانە نوستووەكانی داعش دەستیانكردووەتەوە بە چالاكیی"
مەودا میدیا-

شەڕ و پێکدادانی چڕ لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و تیرۆرستانی داعش لەناحیەی گوێر لە پارێزگای موسڵ دروستبووە و خەڵكی ناوچەكەش شانبەشانی پێشمەرگە دەجەنگن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 12ی ئایاری 2023 تیرۆریستانی داعش  ھاوڵاتییەکی گوندنشینی  گوندی کەپران سەر بەناحیەی گوێر-یان رفاند و لەو ناوچەیەش رووبەڕووی پێشمەرگە بوونەوە، هەتا ئێستاش زانیارییەكان لەبارەی قوربانیانی رووداوەكە نەزانراوە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، خەڵكی ناوچەكەش شانبەشانی پێشمەرگە چەكیان هەڵگرتووە و بەرامبەر چەكدارانی داعش دەجەنگن، زانیارییەكانی ناو شوێنی رووداوەكەش جەخت لەسەر ئەوەدەكەنەوە هێزەكانی پێشمەرگە گەمارۆی ئەو چەكدارانەیان داوە كە ماوەی پتر لە كاتژمێرێكە رووبەڕوویان بوونەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە، 11ی ئایاری 2023 لە ناحیەی نەمرود سەر بە پارێزگای نەینەوا كە دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی موسڵ شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكدارانی رێكخراوی تێرۆریستیی داعش و هێزەكانی حەشدی شەعبی دەستیپێكردوو و زیاد لە سێ كاتژمێر پێكدادانەكان بەردەوامبوون.

ئەو پێكدادانانەی لەمدواییەدا روودەدەن، مەترسی ئەوەیان دروستكردووە شانە نوستووەكانی داعش هێشتا بە نهێنی لە چالاكییدا بن و پلانی بەردەوامیی پەلاماری هاوشێوەیان هەبێت.

ژ.غ

Qaiwan
Qaiwan