کوردستانی

رێباز حەملان سەبارەت بە مووچە، بودجە و پشكی سلێمانی لە داهات روونكردنەوەدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێباز حەملان سەبارەت بە مووچە، بودجە و پشكی سلێمانی لە داهات روونكردنەوەدەدات
مەودا میدیا-

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رێباز حەملان سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران رایگەیاند "جگە پارەکەی بەغدا بە داهاتی ناوخۆ و بەشیکی داهاتی نەوت مووچە دابەشدەکرێت".

ڕێباز حەملان یاریدەدری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ هەینی 12ی ئایاری 2023 لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا بۆ میدیای پارتی رایگەیاند "هەفتەی داهاتوو بەغدا بەشێکی دیکەی پارە رەوانەی هەرێم دەکات"، سەبارەت بە مووچەی مانگی نیسانیش وتی، جگە پارەکەی بەغدا بە داهاتی ناوخۆ و بەشێکی داهاتی نەوت مووچە دابەشدەکرێت.

لەبارەی بودجە، دۆخی ئابووریی ناوچەكە و جووڵەی بازرگانیی ئاماژەی بەوەشكرد "بەمنزیکانە دۆخی خەڵک و بازار و جووڵەی بازرگانی باشتردەبێت و  بڕیارە 17 ی ئەم مانگە بودجەی عیراق پەسەندبکرێت" وتیشی، بەهیواین هەموو نوێنەرانی کورد و لایەنەکانی دیکەی عیراقیش دەنگ بە بودجە بدەن، چونكە دەنگدان بە بودجەی عیراق شەرعیەتدانە بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم.

هاوكات جەختیكردەوە، ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت بەتەواویی بۆ مووچەیە و بۆ هیچ بابەتێكی دیكە خەرجناكرێت، راشیگەیاند "ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان (400 ) ملیار دیناری لە بەغداوە بۆ هاتووە و سەرەتای هەفتەی داهاتووش بڕێكی دیكەی پارەی لە بەغداوە بۆ دێت".
 
سەبارەت بە كێشەی داهات و پشكی سلێمانی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم باسی لەوەكرد، یەكشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت و تیمی یەكێتیش بەشداردەبن، سەرجەم كێشەكان لە ئەنجومەنی وەزیران یەكلادەكرێنەوە.


ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan