کوردستانی

بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێکەوە دوو ژن برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێکەوە دوو ژن برینداربوون
مەودا میدیا -
 
کەمێک لەمەوبەر لە ناحیەی قەرەهەنجیر نارنجۆکێک بە دوو ژندا دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا هەردووکیان برینداردەبن.
 
ئەمڕۆ شەممە 13ی ئایاری 2023 عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک لەمەوبەر لە ناحیەی قەرەهەنجیر، دوو ژن لەکاتی کارکردندا لە باخەکەیاندا نارنجۆکێکیان پێدا دەتەقێتەوە و برینداربوون".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو دوو ژنە بە ناوەکانی (ن، د، ع) و (ه، ع، ع) دوای رووداوی تەقینەوەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan