کوردستانی
ئایا کورتهێنانی بودجە ماوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەکەوێت و کورتهێنان هەیە، وەزارەتی دارایی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و رایدەگەیەنێت کە دوای هاتی 400 ملیار دینارەکەی بەغدا ئەو کێشەیە چارەسەر بووە.
ئەمڕۆ شەممە 13ی ئایاری 2023 هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی بە مەودا میدیای راگەیاند "مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دواناکەوێت و ئەو دەنگۆیانەی باسیان لەو بابەتە کردووە راست نین".
باسی لەوەشکرد "مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت و بەهۆی هاتنی 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ جاری دووەم، لە هەفتەی داهاتوودا هیچ کورتهێنانێک نامێنێت".
جەختیشی کردەوە "دوای بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی فەرمانبەران، سبەی یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت مووچەیان پێدەدرێت".
بیروڕا


