کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکردووە کە بە فێڵ زیاتر لە 58 دەفتەر دۆلاری لە هاوڵاتییان سەندووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە تیمەکانیان توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە بە فێڵ زیاتر لە 58 دەفتەر دۆلاری لە هاوڵاتییان سەندووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە تیمەکانیان توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە بە فێڵ زیاتر لە 58 دەفتەر دۆلاری لە هاوڵاتییان سەندووە.
ئەمڕۆ شەممە 13ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە مامەڵەی لەگەڵ کەسێکداکردووە بۆ ئەوەی چوار کیلۆ زێڕی بۆ بهێنێت و لە بەرانبەردا ئەمیش 32 دەفتەر و شەش هەزار و 500 دۆلاری پێدەدات، بەڵام دوای حەواڵەکردنی پارەکە ئەو کەسە هەڵهاتووە".
باسی لەوەشکردووە "دوای بەدواداچوونەکانی هێزەکانی پۆلیس توانراوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەیوانەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتباردا ئەوەی دەرخستووە کە بڕی 58 دەفتەر و شەش هەزار و 500 دۆلاری بە فێڵ کە هاوڵاتییان وەرگرتووە".
پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی "ئەم تۆمەتبارە لە دۆسیەیەکدا بڕی 32 دەفتەر و شەش هەزار و 500 دۆلاری وەرگرتووە، لە دۆسیەیەکی دیکەشدا بڕی 20 دەفتەر دۆلار و لە هاوڵاتییەکی دیکەش بڕی شەش دەفتەر دۆلاری وەرگەتووە".
جەختیشی کردووەتەوە "ئەم تۆمەتبارە لە رێگەی حەواڵەکردنەوە پارەکەی لەو کەسانە وەرگرتووە و لە سێ دۆسیەی فێڵکردندا داواکراوە، تۆمەتبار (ب، ع، ع) لەدایکبووی ساڵی 1996 لە ئێستادا بەپێی مادەی 456 راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


