کوردستانی
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە رایدەگەیەنێت کە ئەمڕۆ شەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی بڵاودەکرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە رایدەگەیەنێت کە ئەمڕۆ شەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی بڵاودەکرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ بڕیارە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی رابگەیەنین ئەگەر هیچ کێشەیەکی تەکنیکی و هونەریمان بۆ دروست نەبێت".
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە "بە ئەگەرێکی زۆرەوە، لەکاتەکانی ئێوارەدا لە سایتی فەرمیی ئەزموونەکانەوە ئەنجامەکان رادەگەیەنین".
ئەمە لەکاتێکدایە بۆ ئەمساڵی خوێندن 123 هەزار و 993 خوێندکار بەشداریی تاقیکردنەوەی نیشتمانییان کردووە و ئەمڕۆش وابڕیارە کە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


