کوردستانی
کەی خۆڵبارین کۆتایی دێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی ئەم خۆڵبارینەی کە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە زانیاری دەخاتەڕوو و رایدەگەیەنێت تا کاتەکانی شەو خۆڵبارین بەردەوامی دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاندووە "لە ئەنجامی زیادبوونی خێرای با لە ناوچەکانی رۆژئاوای عیراقەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین دروستبووە سەرەتاش لەکاتەکانی ئایندەدا سنووری پارێزگای کەرکووک و شاری ھەولێر دەگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەگشتی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە چڕدەبێت بۆ ئەم ناوچانە بەتایبەت لە سنووری کەرکوک و گەرمیان زیاتر چڕدەبێت تا کاتەکانی شەو کاریگەرییەکانی بەردەوامی دەبێت".
س.ر

بیروڕا