کوردستانی
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 13ی ئایاری 2023 مەکتەبی سیاسی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە 13ی ئایاری 2023 مەکتەبی سیاسی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئامادەی بوو، وێڕای بەخێرهاتنەوەی سەرۆک بافڵ و گەڕانەوەی بە تەندروستییەكی باشەوە، رەوشی سیاسیی كوردستان و عیراق هەڵسەنگێندرا و دیدگای یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا، هەروەها جەخت لە یەكڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی كرایەوە بەئامانجی باشتركردنی ژیانی كۆمەڵانی خەڵك و گەشەپێدانی دیموكراسی.
مەكتەبی سیاسی خۆشحاڵی خۆی بەو كەشە ئەرێنییە ناوخۆییەی كوردستان و پەرۆشیی لایەنەكانی كوردستان و دۆستەكانی گەلەكەمان بۆ دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانی و یەكخستنی تواناكان دەربڕی و هیوای خواست حوكمڕانی و سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی گەشەكردنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.
س،ر
س،ر
بیروڕا


