کوردستانی
پرۆسەی هەڵبژاردن لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئایاری 2023 کاتژمێر 8:00 پرۆسەی هەڵبژاردن لە باکووری کوردستان و تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا دەستیپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بەردەوامی دەبێت.
هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور و کەمال کڵچدارئۆغلو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللەت و سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا بەربژێرن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا.
هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ پڕکردنەوەی 600 کورسی پەرلەمانی تورکیایە، 36 پارتی سیاسی مافی بەشداریکردنیان هەیە و 24 پارتی سیاسی لیستی بەربژێریان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان هەیە و 12 پارتەکەی دیکەش لە هاوپەیمانییەکاندا لە رکابەریدان.
ئەمڕۆ 60 ملیۆن و 697 هەزار و 843 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیە 30 ملیۆن و 710 هەزار و 790 کەسیان ژنن کە دەکاتە 50.60%ی دەنگدەران و 29 ملیۆن و 987 هەزار و 790 کەسەکەی دیکەیان لە رەگەزی نێرن کە دەکاتە 49.40%ی دەنگدەران. ئەوانەی یەکەمجارە دەنگدەدەن 4 ملیۆن و 904 هەزار و 672 کەسن و ئەوانەش لە زیندانەکاندان و مافی دەنگدانیان هەیە 53 هەزار و 172 کەسن. لە باکووری کوردستان و تورکیادا 191 هەزار و 884 سندوق دانراون و 421 سندوقی گەڕۆکیش هەن.
س،ر

بیروڕا